سامانە سرووشتییەکان: 25 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 126 هەزار خێزاندا دابەشکراوە

03-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 25 ملیۆن و 164 هەزار و 600 لیتر نەوتییان بەسەر نزیکەی 126 هەزار خێزاندا دابەشکردووە، کە زۆرینەی لە ناوچە شاخاوییەکان بووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە 03-10-2024 بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی سامانە سرووشییەکان رایگەیاندووە، لە هەولێر شەش ملیۆن و 220 هەزار و 600  لیتر و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چوار ملیۆن و 736 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.
 
لەبارەی سلێمانی و هەڵەبجەوە وەزارەتەکە رایگەیاندووە، لە سلێمانی شەش ملیۆن و 429 هەزار لیتر و لە هەڵەبجەش ملیۆنێک و 534 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاندووە، لە دهۆک چوار ملیۆن و 600 هەزار لیتر و لە زاخۆش ملێۆنێک و 645 هەزار نەوت دابەشکراوە.
 
لە هەولێر و دهۆک دابەشکردنی نەوت گەیشتووەتە سەنتەری شارەکان
 
ئەم ساڵ لە 12ـی ئەیلوولەوە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و 29ـی ئەیلوول وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، دابەشکردنی نەوت گەیشتووەتە سەنتەری شارەکان و دابەشکردن لە هەولێر دەستیپێکردووە.
 
کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە دوێنێوە دابەشکردنی نەوت گەیشتووەتە سەنتەری دهۆک و دابەشکردن بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچێت".
 
لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامە
 
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشکردنی نەوت نەگەیشتووەتە سەنتەری شارەکان. بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە رووداوی گوت، دابەشکردنەکە لە دەوروبەری سلێمانی بەردەوامە.
 
بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەو ناوچانە نەوت دابەشکراوە و لە بەشێکی دابەشکردنەکە بەردەوامە: پێنجوێن، بازیان، بنگرد، سوورداش، پشدەر و سەرکەپکان.
 
هەروەها لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە تەوێڵە، بیارە و خورماڵ نەوت دابەشکراوە و دابەشکردنەکەش بەردەوامە.
 
ئەو خێزانانەی لە دابەشکردنی نەوتی ئەم ساڵ تاوەکو رۆژی پێنجشەممە سوومەندبوون بە گوێرەی شارەکان بەمشێوەیەیە:
 
هەولێر: 31 هەزار و 103 خێزان نەوتیان وەرگرتووە، 383 هەزار و 937 خێزان ماون وەریبگرن.
 
سلێمانی: 32 هەزار و 145 خێزان نەوتیان وەرگرتووە، 486 هەزار و 855 خێزان ماون وەریبگرن.
 
دهۆک: 23 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە و 202 هەزار خێزان ماون وەریبگرن.
 
هەڵەبجە: 7 هەزار و 670 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و 23 هەزار و 330 خێزان ماون وەریبگرن.
 
سۆران: 23 هەزار و 680 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و 64 هەزار و 833 خێزان ماون وەریبگرن.
 
زاخۆ: 8 هەزار و 225 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و 56 هەزار و 775 خێزان ماون وەریبگرن.
 
نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و بەرمیلی 100 هەزار دینارە و 3 هەزار بۆ کرێ و هەزار دیناریشی بۆ کارتی زیرەک دەچێتەسەر و بە 104 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانییان.
 
ساڵی رابردوو بە هەمانشێواز و نرخ، نەوت درایە هاونیشتمانییان لە تەواوی هەرێمی کوردستان.
 
بە گوێرەی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ساڵی رابردوو دابەشکردنی نەوت تاوەکو 27ـی ئاداری ئەم ساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا لە هەولێر 153 هەزار و 422 خێزان، دهۆک 77 هەزار و 899 خێزان، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 120 هەزار و 200 خێزان بەشە نەوتیان وەرگرت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''