گالەری

رووداو دیجیتاڵ

دووەم رۆژی لووتکەی تەندروستیی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە رۆژی یەکەمدا هەزار پزیشك و تەندروستکار بەشداربوون، لە ماوەی سێ رۆژی لووتکەکەدا لە 40 چالاکیدا "پانێڵ، وۆرکشۆپ و فۆکەس سێشن" چەندین مژاری گرنگی هەنووکەیی لە بواری تەندروستی کاریان لەسەردەکرێت.
 
بەگوێرەی ئەنجێندای لووتکەی تەندروستیی کوردستان گرنگترین مژارەکان بریتین لە:
 
- ریفۆرمی سیستەمی تەندروستی
- پەیوەندیی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی
- مافەکانی نەخۆش
- رێککەوتنە نهێنییەکانی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمان
- نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان
- چاودێریی بەرایی تەندروستی
- سەلامەتیی خۆراک
- دەرمانی قاچاخ و بێ کواڵیتی
- رۆڵی میدیا لە هۆشیاریی تەندروستی 
- گرنگیی داتا تەندروستییەکان
- نوێترین تەکنیکەکانی چارەسەری شێرپەنجە
- بەڕێوەبردن و لەخۆگرتنی ئاوارەکان
- یەکسانی رەگەزیی
- تەندروستیی خانمان
- کەمکردنەوەی مردنی منداڵان
- بەهێزکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی پزیشكی 
- خێزانی و پزیشكیی فریاکەوتن.
 
زانکۆکانی هارڤەرد، ئۆکسفۆرد لەندەن بەشدارییەکی کارایان هەیە و لەنێو لووتکەکەدا بەشداری پانێڵ و وۆرکشۆپەکان دەکەن.