بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو پارێزگاری هەولێر سەردانی سعودیە دەکات

03-07-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتیی پارێزگار، سەردانی سعودیە دەکات "ئامانجی سەرەکیی شاندەکە، چارەکردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی هەولێرە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە."
 
رۆژی دووشەممە 03-07-2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی سێشەممە 04-07-2023 شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتیی پارێزگار و ئەندامێتی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆ، سەردانی ریازی پایتەختی سعودیە دەکەن.
 
شاندەکەی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ وەزیری بازرگانی، وەزیری وەبەرهێنان و ئەمیری ریاز و نوێنەرانی کۆمپانیا سعودییەکان کۆدەبنەوە. 
 
لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەیان، ئومێد خۆشناو گوتی: "ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و چارەکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر ئامانجی سەردانەکەمان دەبێت."
 
شاندەکەی پارێزگای هەولێر چوار رۆژ لە سعودیە دەمێننەوە و پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، هانی کۆمپانیا سعودییەکان دەدەن بۆ ئەوەی بۆ وەبەرهێنان بێنە هەولێر و هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل مەلا ساڵح، لە کۆنگرەی "ئاشتی بۆ دیپلۆماسییەت."

هاونیشتمانییەک پرسی دەوڵەتی کوردی دەباتە نێو کۆنگرەی ئاشتی لە توونس

چالاکڤانێکی کورد بە جل و ئاڵای کوردستانەوە لە "کۆنگرەی ئاشتی بۆ دیپلۆماسییەت" لە تونس بەشدارە و دەڵێت، "باسی ئەنفال، جینۆساید و دەوڵەتی کوردم کرد".