سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ دیاریکرا

03-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پ. د. مەنهەل ئیلهام وەک سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ دیاریکرا. کە ماوەی ساڵێک بوو ئەو پۆستەی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرد.
 
بە گوێرەی نووسراوێک، کە رۆژی 26-2-2025، بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نێردراوە، فەرمانی دامەزراندن بۆ پ. د. مەنهەل ئیلهام بە پلەی بریکاری وەزیر و لە پۆستی سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچووە.
 
رۆژی دووشەممە، 03ـی ئاداری 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، "بە فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرۆکوەزیران، ژمارە 847 لە رێککەوتی 26-2-2025، بڕیارماندا بە دامەزراندنی پ. د. مەنهەل ئیلهام بە پلەی بریکاری وەزیر و لە پۆستی سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان."
 
پ. د. مەنهەل ئیلهام، سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند، نزیکەی ساڵێکە بە وەکالەت سەرۆکی زانکۆی ئاکرێیە، دوای ئەوەی پۆستەکە راگەیێندرا 18 کەس داواکارییان پێشکێشکرد بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام "سێ کەس هەڵبژێردراین و ناوەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردران."
 
سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ گوتی: "ئەمڕۆ من وەک سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ دامەزرام، ئەرکەکەم بە ئەمانەتەوە جێبەجێ دەکەم."
 
زانکۆی ئاکرێ، لە سێ کۆلێژ و دوو پەیمانگە پێکدێت، 21 بەشی هەیە، زیاتر لە پێنج هەزار و 300 خوێندکار و 500 مامۆستا و فەرمانبەری هەیە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی حەرەمی مەککە. وێنە: AFP

حەج و عومرە هۆشداری تووند لە حەجی بازرگانی دەدات؛ 'کێشەی شەرعی هەیە'

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هۆشداری تووند لەبارەی بانگەشەی "حەجی بازرگانی" دەدات و دەڵێت، هەر کۆمپانیا و لایەنێک لەو بابەتەدا تێوەبگلێت رووبەڕووی تووندترین سزای یاسایی دەبێتەوە. سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت، "ئەو جۆرە حەجە کێشەی شەرعی هەیە".