رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ 81 قوتابخانەی هەرێمی كوردستان دانراوە و بۆ 76 قوتابخانەی دیکەش دادەنرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاداری 2025، لەو بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، قوتابخانەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکووك و ئیدارە سەربەخۆکانن.
حکومەت دەڵێت: "ئامانج لە دانانی سیستمەکە دابینکردنی کارەبایە بە شێوەی 24 کاژێری بۆ قوتابخانەکان و بۆ ئەوەیە پێویستییان بە کارەبای موەلیدە نەمێنێت".
76 قوتابخانەی دیکە لە بەرنامەی حکومەتدان بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆیان.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 5 ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ ئەو قوتابخانانەی لە بەرنامەی حکومەتدان کارەبایان لە رێگەی وزەی خۆرەوە بۆ دابین بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو تەواوی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان سیستمی کارەبا بە وزەی خۆریان بۆ دابین دەكرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ