هاونیشتمانییەک لەکاتی نوێژی بەیانیدا لە عومرە گیانی لەدەستدا

03-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک کە بەمەبەستی عومرەکردن چووبووە سعودیە، گیانی لەدەستدا.
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "هاونیشتمانییەکە کاتێک سەرقاڵی ئامادەکاری بووە بۆ نوێژی بەیانی، لەپڕ تەندروستیی تێکچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
 
هاونیشتمانییەکە ناوی محەممەد عەبدولغەفوور یاسینە، لە شەستەکانی تەمەنیدا بوو، خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بوو.
 
کاروان ستوونی گوتی، رەزامەندیی خێزانی هاونیشتمانییەکە وەرگیراوە کە تەرمەکە نەگەڕێندرێتەوە و هەر لە شاری مەککە لە سعودیە بەخاک بسپێردرێت.
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ، دوو هاونیشتمانی کە بۆ عومرە چووبوونە سعودیە، لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە