کلاریڤێت دەڵێت، زانکۆی سلێمانی لە حکومییەکان و زانکۆی جیهان لە تایبەتەکان یەکەمی زانکۆکانن

03-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە نوێترین وەشانی ریزبەندی نێودەوڵەتیی شیکاری کلاریڤێت بۆ کاریگەری توێژینەوە بۆ زانکۆکان لەسەر ئاستی جیهان، زانکۆی سلێمانی لە زانکۆ حکومییەکان و زانکۆی (جیهان- هەولێر) لە تایبەتەکان یەکەمی ئاستی هەرێمی کوردستانن.
 
لە نوێترین وەشانی ریزبەندی نێودەوڵەتی شیکاری کلاریڤێت بۆ کاریگەری توێژینەوە (Clarivate InCite) کە بۆ زانکۆکان لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی (2020-2024) ئەنجامی داوە، زانکۆی جیهان لە ئاستی زانکۆ تایبەتەکان و زانکۆی سلێمانی لە زانکۆ حکومییەکان پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە. زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر پلەی دووەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.
 
پ. د. ئەمجەد سابیر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "توێژینەوەکە لەلایەن کلاریڤێت ئینسایتەوە کراوە و پەیوەندی بە توێژینەوەی زانستییەوە هەیە. لە ئەنجامی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی زانکۆ لەو ماڵپەڕە نێودەوڵەتییەدا ریزبەندییەکە بڵاوکراوەتەوە کە توێژینەوەی پێنج ساڵە لە ساڵانی (2020 بۆ 2024)".
 
سەرۆکی زانکۆی جیهان دەڵێت: "لەو پێنج ساڵەدا ئێمە توانیومانە ژمارەیەکی زۆر توێژینەوەی نایاب لەو ماڵپەڕە بڵاوبکەینەوە کە بەشێوەی ستاندارد بوون و هەموو مەرجەکانی بڵاوکردنەوەیان لەو ماڵپەڕەدا هەبووە".
 
د. ئەمجەد دەلۆ ئاماژەی بەوەشکرد: "بەگوێرەی ریزبەندییەکە توانیویانە پلەی یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان و سێیەمی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن".
 
زانکۆی جیهان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "زانکۆی زانکۆی جیهان- هەولێر، لەو ماوەیەدا توانیویەتی (1,076) بەڵگەنامەی لە (WoS-indexed) تۆمار بکات، هەروەها لەم وەشانە نوێیەدا ئەوەش دەرکەوتووە کە زانکۆی جیهان- هەولێر توانیویەتی (22,249) سایتەیشن (Citations) لە بەڵگەنامەکانی لە (WoS-indexed) کۆبکاتەوە، بەو شێوەیە زانکۆی جیهان هەولێر توانیویەتی زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆبکاتەوە".
 
لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان ریزبەندییەکە بەشێوەیەکە کە زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم، زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر پلەی دووەم و زانکۆی جیهان- هەولێر پلەی سێیەمیان گرتووە.
 
هەر ئەمڕۆ یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەگوێرەی ریزبەندییەکە، لە هەرێمی کوردستان پلەی یەکەمین و لە تەواوی عێراقیش دووەمین".
 
یۆهان عوسمان دەڵێت، زانکۆی سلێمانی 10 ساڵە لەو ریزبەندییەدا یەکەمی هەرێمی کوردستانە.
 
زانکۆی سلێمانی لە راگەیێدنراوێکدا رایگەیاند: "بەپێی نوێترین راپۆرتی ساڵانەی داتابەیسی وێب ئۆف ساینس (WoS)، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە، لەم ریزبەندییەدا پلەبەندکردنی زانکۆکان پشت بە ژمارەی ئاماژەپێدان (Citation)ی ئەو توێژینەوانە دەبەستێت کە لە چوار ساڵدا لە گۆڤارە زانستییە نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە".
 
زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەراورد بە پار، لە ریزبەندییەکەی ئەم ساڵدا ژمارەی توێژینەوە بڵاوکراوەکانی زانکۆی سلێمانی لە 2008 توێژینەوەوە بووە بە 2289 و ژمارەی ئاماژەپێدانەکانیش لە 25 هەزار و 959 جارەوە بووە بە 40 هەزار و 524، واتە توێژەرانی زانکۆی سلێمانی 281 توێژینەوەی دیکەیان بڵاوکردووەتەوە و جیاوازیی ژمارەی ئاماژەپێدانەکانیش بریتییە لە 14 هەزار و 565. بەم هۆیەشەوە، زانکۆی سلێمانی پلەیەکی دیکە هاتووەتە پێشەوە و پلەی دووەمی لەسەر ئاستی گشت زانکۆکانی عێراق وەرگرتووە".
 
زانکۆی سلێمانی رایگەیاند: "لەپاڵ داتابەیسی سکۆپەس (Scopus)دا، وێب ئۆف ساینس، کە لەلایەن کۆمپانیای (Clarivate Analytics)ەوە خاوەندارێتی دەکرێت، یەکێکە لەو داتابەیسە سەرەکییانەی متمانە بە گۆڤارە نێودەوڵەتییە ئاستبەرزەکان دەبەخشێت و تۆماریان دەکات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو گەریلای پەکەکە لە قەندیل

حەیدەر شەشۆ: پەکەکە لە شنگال نەکشاوەتەوە بەڵام دۆخەکە ئارامە

لەبارەی دۆخی ئەمنی سنووری شنگالیشەوە گوتی: دۆخەکە پەیوەستە بە دۆخی سیاسییەوە، لەم ماوەیە کە دۆخی سیاسی جێگیرە، لەڕووی ئەمنیشەوە شنگال جێگیرە و بۆردوومان و شەڕ نییە.