ئاوەدانکردنەوەی دهۆک: 49 پرۆژەمان لە جێبەجێکردندان

03-02-2025
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 21 پرۆژەیان بە بەهای 12 ملیار دینار جێبەجێ کردووە. ئێستاش 49 پرۆژەی دیکەیان لە کەرتی رێگەوبانی پارێزگاکەدا لە قۆناخی جێبەجێکردندان، کە بەهاکەیان نزیکەی 368 ملیار دینارە.
 
ئەندازیار رێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای دهۆک، لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو، باسی لە پرۆژە و گرفتەکانی سێکتەری رێگەوبانی پارێزگاکە کرد و گوتی، بەشێک لەو پرۆژانەی لە قۆناخی جێبەجێکردنن، پرۆژەی ستراتیژی و زۆر گرنگن، چەند ساڵێکیان پێویستە بۆ ئەوەی تەواو بکرێن، هەموو هەوڵێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیشیان ئەوەیە پێش وادەی دیاریکراو تەواو بکرێن.
 
رێدیر سلێمان ئاماژەی بەوەدا، ئێستا هەریەک لە پرۆژەکانی دووسایدی دهۆک - باعەدرێ، کە درێژییەکەی 26 کیلۆمەترە. بەگوژمەی زیاتر لە 135 ملیار دینار لە جێبەجێکردندایە و زیاتر لە 12٪ تەواو کراوە. هەروەها دوووسایدی بەردەڕەش - کەڵەک کە تێچووکەی نزیکەی 100 ملیار دینارە و 2٪ی جێبەجێکراوە.
 
لەبارەی رێگەی گوندەکان، ئەو بەرپرسەی رێگەوبانی دهۆک دەڵێت، زۆربەی پرۆژەکانی ساڵی رابردوویان رێگەی گوندەکان بووە، ئێستاش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی دهۆک 28 پرۆژە بە گوژمەی 16 ملیار و 640 ملیۆن دینار لە جێبەجێکردندان. لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی ئاکرێش شەش پرۆژە لە جێبەجێکردندان کە تێچووەکەیان زیاتر لە 5 ملیار و 873 ملیۆن دینارە و زۆربەیان رێگەی گوندەکانن.
 
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بە هەندێک لەو پرۆژانە کرد، کە ئێستا کاریان تێدا دەکرێت و گوژمەکەیان زیاتر لە 24 ملیار دینارە، لەوانە؛ یاریگەیەکی وەرزشی لە قەزای سێمێل، هۆڵی رۆشنبیری لە قەزای بەردەڕەش؛ دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە قەزای ئامێدی؛ دروستکردنی یاریگەیەکی تۆپی پێ لە ناحیەی شیلادزێ؛ دروستکردنی باڵەخانەی دادگەی ئامێدی لەگەڵ زیادکردن و دروستکردنی نهۆمێکی دیکە بۆ چاکسازی ژنان لە پارێزگای دهۆک.
 
بەگوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنە و نیشتەجێکردنی پارێزگای دهۆک، لە ماوەی رابردوودا 14 پرۆژەی دیکەیان رەزامەندی لەسەر دراوە و لە قۆناخی تەندەرکردندایە و تێچووەکەیان زیاتر لە 90 ملیار دینارە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین

وەزیری دارایی : کەمتەرخەمی لە هیچ وەزارەتێک قبووڵ ناکەین

وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کۆبووەوە و پێی گوتن: "کەمتەرخەمی لە هیچ وەزارەتێک قبووڵ ناکەین".