رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە رێکخراوی دیداری ئاشتی لەسەر قەڵای هەولێر بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی کورد، عەرەب، تورکمان و کریستیان گوڵیان بەسەر گەشتیاران و پێکهاتە جیاوازەکان دابەشکرد. رایانگەیاند، ئەوە وەک "پەیامی پێکەوەژیانە و دژی هەر دەستدرێژییەکن بۆسەر گەشتیاران".
لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێر گرژی دروستبوو، چەند گەنجێک هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پاسی گەشتیارانی عەرەب کە لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتبوونە هەولێر. پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، 16 کەسیان لەسەر ئەو کارە دەستگیرکردووە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستانیش "بەتووندی سەرکۆنەی کارەکەی کرد".