لە ئاکرێ 39 خاوەن موەلیدەی ئەهلی سزادەدرێن

02-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی ئاکرێ رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و پیسکردنی ژینگە 39 خاوەن موەلیدە سزادران.
 
رۆژی دووشەممە، 02ی کانوونی یەکەمی 2024، پەروین شەوقی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند جارێک خاوەنی ئەم موەلیدانە ئاگادار کرانەوە، بە نووسراو و لە رێگەی لیژنەکانی قایمقامیەت، بۆ چارەسەرکردنی سەرپێچییەکانیان، بەڵام پابەند نەبوون، بۆیە سزادراون."
 
بەپێی رێنماییەکان پێویستە هەموو موەلیدەکان بێدەنگ بکرێن، نابێت ببنە هۆکاری پیسبوونی ژینگە، هەروەها پابەندبن بە خشتەی پێدانی کارەبا.
 
پەروین شەوقی گوتی: "ئەم خاوەن موەلیدانە سەرپێچی یەکێک لەم رێنماییانە یان چەند رێنمایێکیان کردبوو، بۆیە سزادران."
 
لەبارەی سزاکەیان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی ئاکرێ دەڵێت، "ئەو خاوەن موەلیدانەی سزادراون، بۆ هەر ماڵێک لە هەر ئەمپێرێکی موەلیدە، بڕی 500 تاوەکو 1500 وەرگرتووە لە بەرامبەر بەو سزایەی دراون، بەڵام پارەکەیان لێوەردەگیرێتەوە و بۆ هاونیشتمانیان دەگەڕێتەوە."
 
لە سەنتەری قەزای ئاکرێ 72 موەلیدە هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.