نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیاریکرا؛ لە هەولێر گرانترینە و لە کەرکووک هەرزانترینە

02-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نرخی ئەمپێری کارەبا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و شاری کەرکووک دیاری کرا. لە هەولێر گرانترینە و لە هەندێک شوێن زیاتر لە 17 هەزار دینارە، لە کەرکووکیش هەرزانترینە و لە هەندێک شوێن سێ هەزار دینارە.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رۆژی دووشەممە 2-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مانگی رابردوو مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شار لە  210 کاژێر تاوەکو  319 کاژێر کارەبایان بە هاونیشتمانیان داوە، نرخی ئەمپێرێک کارەبا بە گوێرەی ئەو کاژێرانە لە نێوان 9 هەزار دینار تاوەکو  13 هەزار و 750 دینارە. 
 
نرخی یەک کاژێر کارکردنی موەلیدەکانی سەنتەری شاری هەولێر بە 43 دینار هەژمار کراوە.
 
بە گوتەی خۆرانی، مۆلیدەکانی دەرەوەی شار زیاتر کاریان کردووە، کە لە نێوان 125 کاژێر تاوەکو 430 کاژێرە، نرخی یەک ئەمپێریش لە نێوان 6 هەزار دینار تاوەکو 17 هەزار و 250 دینار. نرخی یەک کاژێری کارکردنی مۆلیدەکانی دەرەوەی شار 40  - 48 دینارە.
 
هەکار هروری، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک بە رووداوی راگەیاند، نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای دهۆک لە 7 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 12 هەزار و 500 دینار، بەڵام لە هەندێک لە سیتییەکان دەگاتە 13 هەزار و 750 دینار، ئەویش بەهۆی خزمەتگوزارییەکانی ئەسانسۆر.
 
بە گوتەی هەکار هروری، لە مانگی تشرینی یەکەمدا، مۆلیدەکان 200 کاژێر کاریان کردووە، بەڵام لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرزبووەتەوە بۆ 270 کاژێر.
 
سەبارەت بە نرخی کارەبا بۆ مانگی 11 لە پارێزگای کەرکووک ئەحمەد کەرکووکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی گوت، "نرخی یەک ئەمپێر بۆ مانگی 11 لەنێون 3 هەزار دینار بۆ 6 هەزار دینار دەبێت بۆ سەرجەم پارێزگای کەرکووک".
 
دوێنێ یەکشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "نرخی هەر کاژێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر، 43 دینارە، بەوەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکان لەنێوان 9 بۆ 10 هەزار دینار دەبێت".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مۆلیدەکان لە نێوان 225 کاژێر بۆ 235 کاژێر کاریان کردووە. به‌هۆی جیاوازیی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.