نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە لە 10 هەزار دینار کەمترە

02-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە کەمترە لە 10 هەزار دینار. لە هەولێریش لە چەند گەڕەکێک لە 10 هەزار دینار کەمترە و لە هەندێک گەڕەکیش زیاترە.
 
هەرچەندە جگە لە هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دیاری نەکراوە، بەڵام بە گوتەی لایەنی پەیوەندیدار بۆ رووداو، لە سلێمانی و هەڵەبجە یەک ئەمپێر نزیکەی 7500 دینار دەبێت؛ لە دهۆک نزیکەی 9500 دینار و لە هەولێریش لە 8750 دینارەوە دەستپێدەکات.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدە لەنێو شار 205 کاژێر بۆ 298 کاژێر بووە و هەربۆیە نرخی ئەمپێر لەنێوان 8 هەزار و 750 دینار بۆ 12 هەزار و 750 دیناردایە."
 
خۆران خۆرانی گوتی، "چەند موەلیدەیەکی کەم کاری زیاتریان کردووە و نرخی ئەمپێریان دەگاتە 13 هەزار دینار؛ هەروەها لە دەوروبەری هەولێر نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەنێوان 6 هەزار بۆ 13 هەزار و 500 دیناردایە."
 
هەروەها عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سلێمانی بۆ مانگی 10 نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەنێوان 6 هەزار بۆ 7 هەزار و 500 دیناردایە.
 
لەبارەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک، هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، "نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی 10 لە نزیک 9 هەزار و 500 دینار دەبێت."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە هەڵەبجەش بۆ مانگی 10 نرخی ئەمپێرێک موەلیدە هاوشێوەی سلێمانی لەنێوان 6 هەزار بۆ 7 هەزار و 500 دیناردا دەبێت.
 
نرخی ئەمپێری موەلیدە بەگوێرەی کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدەکە دیاری دەکرێت.
 
بۆ مانگی نۆ، نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە هەولێر لە زۆرینەی گەڕەکەکان 14 هەزار و 500 دینار، سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 12 هەزار و لە دهۆکیش 13 هەزار و 500 دینار بوو.
 
بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی تایبەت هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''