زانکۆی جیهان مەرجەکانی بۆ وەرگرتنی قوتابیان ئاشکراکرد

02-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی جیهان لە هەولێر، مەرجەکانی بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە سەرجەم بەشەکانی راگەیاند کە بەرزترین کۆنمرە بۆ وەرگرتن 87٪ و نزمترینیش 55٪ـە.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 2-11-2024) زانکۆی جیهان رایگەیاند، دەرچووی بەشی زانستی بە کۆنمرەی 87٪ لە پزیشکی ددان و بە 81٪ لە دەرمانسازی وەردەگیرێت. 
لە ئەندازیاری تەلارسازیش، قوتابی بەشی زانستی بە کۆنمرەی 81٪ و لە ئەندازیاریی شارستانیش بە کۆنمرەی 77٪ وەردەگیرێت.
 
قوتابییە دەرچووەکانی بەشی وێژەییش، لە چەند بەشێک وەردەگیرێن. 
 
لە پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، دەرچووانی زانستی و وێژەیی بە کۆنمرەی 55٪ وەردەگیرێن، هەروەها لە پەروەردەی گشتی بە کۆنمرەی 55٪ و لە یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش بە کۆنمرەی 62٪ وەردەگیرێن.
 
وەرگرتن لە بەشەکانی زانکۆکە بەپێی کۆنمرە هەروەها دەبێت چەند پارە بدەن:
 
پزیشکی ددان - زانستی
کۆنمرە 87٪ 
کرێی خوێندن: 9,450,000 دینار
 
دەرمانسازی - زانستی
کۆنمرە: 81٪ 
کرێی خوێندن: 9,450,000 دینار
 
ئەندازیاری تەلارسازی - زانستی
کۆنمرە: 77٪
کرێی خوێندن: 3,978,000 دینار
 
ئەندازیاری شارستانی - زانستی
کۆنمرە: 77٪
کرێی خوێندن: 3,825,000 دینار
 
ئەندازیاری پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتیک - زانستی
کۆنمرە: 72٪ 
کرێی خوێندن: 3,443,000 دینار
 
ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی - زانستی
کۆنمرە: 72٪
کرێی خوێندن: 2,869,000 دینار
 
تەکنیکی تەندروستی 
 
تەکنیکی سڕکردن - زانستی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 3,790,000 دینار
 
پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ- زانستی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 3,375,000 دینار
 
تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی- زانستی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 3,510,000 دینار
 
شیکاری کیمیایی پزیشکی- زانستی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 3,330,000 دینار
 
چارەسەری سرووشتی- زانستی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 3,375,000 دینار
 
نیوتریشن و دایەتێتکس- زانستی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 3,375,000 دینار
 
زانستە کردارییەکان
تەکنیکی ددان- زانستی
کۆنمرە: 67٪
کرێی خوێندن: 3,375,000 دینار
 
چاودێڕیی چاو و بینین- زانستی
کۆنمرە: 59٪
کرێی خوێندن: 3,375,000 دینار
 
بایۆمیدیکەڵ- زانستی
کۆنمرە: 59٪
کرێی خوێندن: 3,330,000 دینار
 
مایکرۆ بایۆلۆخی پزیشکی- زانستی
کۆنمرە: 59٪
کرێی خوێندن: 3,137,000 دینار
 
شیکاری تاقیگەی پزیشکی- زانستی
کۆنمرە: 59٪
کرێی خوێندن: 3,150,000 دینار
 
زانستی کۆمپیوتەر- زانستی
کۆنمرە: 57٪
کرێی خوێندن: 2,869,000 دینار
 
پەروەردە
پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان – زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 1,500,000 دینار
 
پەروەردەی گشتی– زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 1,800,000 دینار
 
یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
یاسا– زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 62٪
کرێی خوێندن: 2,410,000 دینار
 
پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیبلۆماسییەکان– زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 57٪
کرێی خوێندن: 2,410,000 دینار
 
 
ئاداب و هونەر
گرافیک دیزاین - زانستی
کۆنمرە: 57٪
کرێی خوێندن: 2,655,000 دینار
 
زمانی ئینگلیزی– زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 57٪
کرێی خوێندن: 2,445,000 دینار
 
وەرگێڕان– زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 2,445,000 دینار
 
راگەیاندن– زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 1,500,000 دینار
 
زانستە کارگێڕی و داراییەکان
ژمێریاری - زانستی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 2,169,000 دینار
 
کارکێڕی کار – زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 2,169,000 دینار
 
کارگێڕی سەرچاوە مرۆییەکان – زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 1,205,000 دینار
 
کارگێڕیی گشتی – زانستی و وێژەیی
کۆنمرە: 55٪
کرێی خوێندن: 2,169,000 دینار
 
لە ریزبەندیی نێودەوڵەتیی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (University Ranking by Academy Performance)، کە بە (URAP) ناسراوە، لە ئاستی زانکۆ ئەهلییەکاندا، زانکۆی جیهان لە هەولێر لە پلەی یەکەمدایە و لە پلەی 2238ـەمی زانکۆکانی جیهاندایە.
 
بۆ ریزبەندییەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان 14 زانکۆ ناویان تۆمارکراوە و زانیاریی لەبارەی سێ هەزار زانکۆ و پەیمانگەی خوێندنی باڵا وەرگیراوە بۆ ساڵی 2022 - 2023. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە