بەهۆی لافاو لە پارێزگای کەرکووک ژنێک خنکا

02-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
 هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو باسی رووداوەکە دەکات
هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو باسی رووداوەکە دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی عەباسیی کەرکووک، ئەمڕۆ لافاو ژنێکی برد و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 2-11-2024) بارانێکی بەخوڕ پارێزگای کەرکووکی گرتەوە، بەو هۆیەوە لافاو لە ناحیەی عەباسی دروستبوو؛ ژنێک خنکا.
 
هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک گوتی، "لافاو نزیکەی 70 بۆ 75 سەر مەڕی لە ناحیەی عەباسی لەگەڵ خۆیدا بردووە، ژن و پیاوێک کە شوان بوون، ویستوویانە رزگاریان بکەن، بەڵام لافاو ژنەکەی بردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
 
پیاوەکەش لەو کاتەی ویستوویەتی ژنەکەی رزگار بکات، لافاو بردوویەتی، کە بەگوتەی پەیامنێری رووداو، "دواتر رزگاری بووە."
 
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، رووداوەکە بەهۆی تەقینی گۆمێک بووە لە نزیک رووباری زاب.
 
ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی تەیبە موبارەک ئەحمەدە، تەمەنی 31 ساڵە و دایکی سێ منداڵە، ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی حەویجەیە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا: 70 - 80 رۆژنامەڤان دەبەینە هەرێمی کوردستان

سەندیکای رۆژنامەڤانانی یەکێتیی ئەورووپا، لە راپۆرتتێکدا باس لە وردەکاریی سەردانی شاندێکی باڵایان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و لە پێگەی فەرمی سەندیکاکەیان راپۆرتێکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە. ئەندامێکی سەندیکاکە بە رووداوی راگەیاند، لە داهاتوودا بەنیازن بە دەیان رۆژنامەڤانی ئەورووپی بێننە هەرێمی کوردستان و لەنزیکەوە دۆخی رۆژنامەڤانان ببینن.