گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
رۆژی 1 و 2ی نۆڤەمبەر لە هەولێر دیداری مێری بە ناونیشانی "عێراق بۆ هەمووان" بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو. دیدارەکە 12 پانێڵی لەخۆگرتبوو و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و باڵیۆز و بەرپرسان بەشدارییان تێدا کرد.
 
سەرۆکی پەیمانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە - مێری دەڵێت، "دیدارێکی وەکو مێری، شوێنی کۆکردنەوەی ئەو خەڵکە ئەکادیمیەیە، بە توێژینەوە و شیکردنەوەکانیان دەتوانن پێشنیازی سیاسەتی باش بکەن، بەڵام ئەرکی سەرکردە سیاسییە بڕیاردەرەکانە گوێ بگرن لەو شیکردنەوانە کە رێنیشاندەر دەبێت بۆ خۆیان و خەڵکیش."
 
د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی پەیمانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە - مێری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "(عێراق بۆ هەمووان) ناونیشانی دیدارەکەیە. دەبێت عێراق بکەیتە هی هەمووان. ئەگەر لێی گەڕێیت بۆ سرووشت، ئەوا بەم شێوەی رۆیشتووە وا دەبێت."
 
لە دووەم رۆژی دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ ئەلینا رۆمانوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق؛ ماوریزیۆ گریگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق؛ ڤیلی ڤاریۆلا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و چەندین دیپلۆماتکار و بەرپرسی دیکەی جیهان و ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداربوون.