کەشوهەوای ئەمڕۆ و بڕی بارانی 24 کاژێری رابردوو بڵاوکرایەوە

02-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسێکێش دەڵێت، خۆڵبارین و خێرایی با ئەمشەو کۆتایی دێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سووک. هەروەها ئەگەری کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە و بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت."
 
لە دوێنێوە خۆڵبارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەتایبەت سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
 
محەممە کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، "لە نزیک کاژێر 09:00ـی ئەمشەوەوە کاریگەریی خێرایی با نامێنێت و دوای چەند کاژێرێکێش خۆڵبارین و تەپوتۆز نامێنێت و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە".
 
لە راگەیێندراوێکی دیکەدا هەر ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بڵاوکرەوە کە بەم شێوەیە بووە:
 
رانیە 9.2 ملیمەتر، چەمچەماڵ 5.5 ملیمەتر، یاخسەمەر 13.5 ملیمەتر، سەرکەپکان 3.4 ملیمەتر، قەڵادزێ 9.2 ملیمەتر، هەڵشۆ 19.6 ملیمەتر، حاجى ئۆمەران 0.2 ملیمەتر، خورماتوو 0.6 ملیمەتر.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و بەمشێوەیەیە:
 
هەولێر: 33  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32  پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 37پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 33  پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''