گالەری

رووداو دیجیتاڵ
 
بەرگی چوارەمی زنجیرە كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد) لە نووسینی سەرۆك مەسعود بارزانی بە ناونیشانی (شۆڕشی گوڵان) بڵاوکرایەوە.
 
بەرگی چوارەمی كتێبەکە کە لە شاری هەولێر و لە مانگی ئابی 2021 لەچاپدراوە، لە دووبەش پێكهاتووە. بەشی یەكەمی  616 لاپەڕەیە و جگە لە بەسەرهاتە مێژووییەکانی شۆڕشی گوڵان، كۆمەڵێك وێنە و دوكیۆمێنتیشی تێدایە.
 
ئەم وێنانە بەشێکن لەو رووداوە مێژووییانەی کە لە ساڵی 1975 تاوەکو 1990 روویانداوە و لە بەشی یەکەمی بەرگی چوارەمی کتێبەکەدا بڵاوکرانەتەوە.