رووداو دیجیتاڵ
دوای هەولێر و دهۆک، ئەمڕۆ نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی هەشت لە سلێمانی و هەڵەبجە دیاریکرا.
عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی هەشت بەگوێرەی گەڕەکەکان موەلیدەکان لەنێوان 375 بۆ 392 کاژێر کاریان کردووە.
بەگوێرەی کارکردنی موەلیدەکان، نرخی ئەمپێر لە سلێمانی لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار دیناردا دەبێت.
هەر ئەمڕۆ جەلال محەممەد، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامیەتی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ نرخمان بۆ روون بووەوە. یەک ئەمپێر بۆ مانگی هەشت بەگوێرەی گەڕەکەکان لەنێوان 14 هەزار و 500 دینار بۆ 18 هەزار و 250 دینار دەبێت."
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دوێنێ بە رووداوی گوت، مانگی هەشت موەلیدەکان 335 بۆ 450 کاژێر بەگوێرەی گەڕەکەکان کاریان کردووە.
نرخی ئەمپێری موەلیدە لە گەڕەکەکانی هەولێر لەنێوان 13 هەزار و 500 دینار بۆ 18 هەزار دیناردایە. خۆران خۆرانی گوتی، "زۆرینەی گەڕەکەکان ئەمپێری 15 هەزار و 500 دینارە."
لەبارەی دهۆکیشەوە، هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە رووداوی گوت، بۆ مانگی هەشت نرخی ئەمپێری موەلیدە 16 هەزار و 500 دینارە.
بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی تایبەت هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ