مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت

02-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێ، هەفتەی داهاتوو مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
 
عەلی رەئوف، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی 5ـی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
 
25ـی ئاب، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وانەبێژان بکاتە گرێبەست. عەلی رەئووف دەڵێت، "رێکارەکانی بەگرێبەستبوون تاوەکو 25ـی ئەیلوول دەخایێنێت. بۆیە دەبێت مووچەی مانگی 10 وەکو گرێبەست وەربگرین".
 
کەمترین مووچەی وانەبێژ 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشیان 400 هەزار، ئەوەش بە گوێرەی بڕوانامەکانیان پۆلێن دەکرێت.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژن، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
 
ئەگەر وانەبێژان وەکو گرێبەست دابنرێن، مانگانە پێویستیان بە 18 ملیار دینار دەبێت.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمموزی راگەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''