یەکێتی لەبارەی خۆپێشاندانەکانی کەرکووک: لەبەر بەرژەوەندیی گشتی دانمان بەخۆماندا گرتووە

02-09-2023
هیدایەت جان
نیشانەکردن یەکێتی خۆپێشاندان لە کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆی کەرکووک کە بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی کورد گیانی لەدەستدا، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات حکومەتی عێراق بەرپرسیاریێتییەکانی خۆی جێبەجێبکات و دەڵێت لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی ئاشتی، دانیان بە خۆیاندا گرتووە.
 
رۆژی شەممە 2ـی ئەیلوولی 2023 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی کەرکووک بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە دراوە؛ "بەداخەوە بارودۆخی دژواری کەرکووک بەهۆی شەڕکردن لەسەر بارەگای حیزبی و ململانێی هێزە سیاسییەکانی نێو کەرکووک درێژەی کێشا و، گەیشتە پێکدادان و بەریەککەوتن و شەهید و بریندار، کە ئەمانە قوربانی بێباکیی سیاسی و نیشتمانین".
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ رۆژە لەسەر هێڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق کە پێویستە بەرپرسیاریێتی نیشتمانی و حکومەتی خۆی جێبەجێ بکات، تا ئاڵۆزییەکە سەر نەکێشێت بۆ بەریەککەوتن و رژانی خوێنی هاووڵاتیانی کورد و پێکهاتەکان، بە پێچەوانەوە دەکرا بە لێکگەیشتن لەگەڵ پارت و حیزبەکانی کەرکووک، گرفتی بارەگا تەشەنە نەستێنێ کە ببێتە کێشەیەکی گەورە لە شارەکەدا."
 
خۆپێشاندانی کوردان لە کەرکووک دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد، دوای ئەوە دێت، لە 27ـی ئابەوە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە، خێوەتیان هەڵداوە و رێگەیان گرتووە؛ ئەوان نایانەوێت ئەو شوێنە کە پێشتر بارەگای پارتی بووە، رادەستی ئەو پارتە کوردستانییە بکرێتەوە.
 
لە خۆپێشاندانەکەی کورداندا لە کەرکووک ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 2-9-2023)، گرژی دروست بوو و دواتر تەقە کرا. هەردی محەممەد پەیامنێری رووداو لەنێو خۆپیشاندەرانەوە گوتی "تەقە بەڕووی خۆپێشاندەرانەوە دەکرێت."
 
 
عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لەبارەی ئاماری قوربانییان لە خۆپێشاندانەکە و قەدەخەی هاتووچۆ لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دۆخەی لە شارەکەیە هەیە، قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا. بڕیارەکە دوای ئەوە هات لە گرژییەکانی ئەم ئێوارەیەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشتـی دیکە برینداربوون."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا دووپات کراوەتەوە؛ "ئێستا کاتی ئەوەیە سەرۆکوەزیران کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراقیشە، راستەوخۆ بێتە نێو کێشەکە و لەگەڵ حکومەتی لۆکاڵی شارەکە و هێزەکانی سوپا و حەشد ئەم کێشەیە بنبڕبکەن، ئەگینا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەماوەری کەرکووک لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاشتی، دانیان بە خۆیدا گرتووە. چاوەڕوانیشمان لە حکومەت و لایەنەکانی تری کەرکووکیش ئەوەیە بەرپرسیاریێتی خۆیان جێبەجێ بکەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سووتانی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ژینگەی هەولێر: 54 پاڵاوگە داخراون و 20 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیرکراون

ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، جگە لە داخستنی کارگەکان، لە دوو هەفتەی رابردوو 20 خاوەن پاڵاوگەی نایاساییان دەستگیرکردووە کە پابەندی رێنوێنییە ژینگەییەکان نەبوون.