رووداو - هەولێر
جوان حاجۆ، ناوێكی دیارە لە هونەری بەرگری و شۆڕشگێڕیدا و خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە و چەندین ساڵە لە ئەوروپا دەژی، لە وەڵامی چەند پرسیارێكی (رووداو)دا لەكاتی سەردانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر، رەخنەی لەو گرووپە چەكدارە تووندڕەوانە گرت كە هێرشدەكەنە سەر شار و شارۆچكەكانی رۆژئاوای كوردستان و شاری (تربەسپی)ی كە شوێنی لەدایكبوونی خۆیەتی.
حاجۆ داوا لەو گرووپانە دەكات واز لە رۆژئاوای كوردستان بێنن و بچن ئەو شوێن و شارانە بگرن لەژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریادان .
هونەرمەندی كورد جوان حاجۆ خۆشحاڵ بوو بە كردنەوەی تۆڕی میدیایی رووداو و گوتی: "رووداو، شۆڕشێكە لە میدیای كوردی و نەتەوەییبوونەكەی مایەی خۆشحاڵی هەموو تاكێكی كوردە".
پێشیوابوو رووداو بتوانێت میدیای كوردی بەرەو پرۆفێشناڵی ببات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ