رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی دهۆک دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەی سێمێل کە بکوژەکەیە، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.
رۆژی یەکشەممە، 2ـی تەممووزی 2023، عەقید ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دوێنێ شەو ئاگادارکراونەتەوە کە کاژێر 7:30 خوولەک تاوانێکی شەڕکردن لەنێوان ژمارەیەک ئامۆزادا لە سنووری گوندی کانی سپی روویداوە کە سەر بە قەزای سێمێلە.
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک باس لەوە دەکات، کەسێکی 42 ساڵی "بە چەقۆ لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش لەو شەڕە گەورەیەدا بریندار بوون کە برینی بەشێکیا سەخت بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کراون."
دوای ئەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە؛ "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی کە بکوژەکەیە، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە."
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش، وەکو پۆلیسی دهۆک باسی دەکات، پێش ئەوکاتە کێشەیەک لەنێوان هەردوولادا هەبووە؛ بۆ جەژن و لێکنزیکبوونەوە سەردانی یەکدییان کردووە، بەڵام جارێکی دیکە کێشەکە سەری هەڵداوەتەوە و بە چەقۆ شەڕیان کردووە.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 1ـی تەمووز، لە گوندی کانی سپی سەر بە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک شەڕە تەقە روویدا؛ کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات، بەڕێوبەری ناحیەی باتێل رایگەیاند، ئەو دوو بنەماڵەیە خەڵکی خراب دێمن، بەڵام رووداوەکە لە گوندی کانی سپی نزیک سێمێل روویداوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی پارێزگاکە، لە رۆژەکانی جەژنی قورباندا، هەشت تاوانی شەڕکردن لە سنووری قەزای شێخان و سەنتەری شاری دهۆک تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ