گالەری

02-07-2017
25 Photos
هەژار جەوهەر

رووداو - هەولێر 

لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر نزیکەی چوار هەزار قوتابی بەشداری ئاهەنگی خولی 36ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدینیان کرد .

ئەمساڵ 62%، لە ساڵی 2016ـدا 67%، هەروەها لە ساڵی 2015ـیشدا 69%ـی قوتابیانی زانکۆ سەڵاحەدین لە خولی یەکەمدا دەرچوون.

لەبارەی هۆكاری کەمبوونەوەی رێژەی دەرچووانی خولی یەكەمی زانكۆی سەڵاحەدین، د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین بە رووداوی راگەیاند" قەیرانەکان كاریگەرییان لەسەر دەرچوونی قوتابیانیش كردووە، بەڵام لە كۆتایی ساڵەكەدا رێژەی قوتابیانی دەرچوو زیاتر دەبێت".

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن