رووداو -سلێمانی
بەرگری شارستانی سلێمانی، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، فڕۆكەیەكی فریاگوزاریی بۆ دابین بكات بە مەبەستی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتییانەی لە چیای پیرەمەگروون گیردەخۆن .
دوای رزگاركردنی ئەو 7 هاووڵاتییەی لە چیای پیرەمەگروون گیریانخواردبوو، رێكان جەمال، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی،بۆ(رووداو) گوتی"ئێمە پێویستمان بە فڕۆكەیەكی فریاگوزاریی هەیە تاوەكو بتوانین ئەو هاووڵاتییانەی پێ رزگاربكەین، كە لەو چیایە گیرۆدە دەبن .
لەماوەی ئەو پێنج مانگەی ئەمساڵ، 5 حاڵەتی گیرخواردنی گەشتیاران هەبووە لە چیای پیرەمەگروون و دوواهەمینیان 7 هاووڵاتی بوون، كە بەرەبەیانی 31-5 رزگار كران. رێكان جەمال، لە بارەی ئەو هاووڵاتییانەوە دەڵێ "ئێستا ئەو حاڵەتانە بووەتە دیاردە و تیمێكی تایبەت بە رزگاركردنی شاخەوانەكانمان پێكهێناوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ