رووداو دیجیتاڵ
لە بازگەیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، تەقە لە هاونیشتمانییەک کرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمشەو سێشەممە، 02-05-2023، لە بازگەی قەمتەرانی رانیە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، تەقە لە هاونیشتمانییەک کراوە بە ناوی فرسەت مەلەکی و بە سەختی بریندار کرا، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، هاونیشتمانییەکە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە. فرسەت مەلەکی، یەکێک بووە لە هاوەڵەکانی موراد کانی کوردەیی.
عەمید موراد عەبدولڕەحمان عەوڵڵا، ناسراو بە موراد کانی کوردەیی و سێ لە پاسەوانەکانی لە رۆژی 25ـی نۆڤێمبەری 2021، لە نێو سەنتەری شاری رانیە لەلایەن هێزێکەوە تەقەیان لێکرا و کوژران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ