رووداو-هەولێر
رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری بەنێوبانگی تۆڕی میدیایی رووداو هیوا جەمال بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ ماوەیەک لەسەر شاشە دادەبڕێت.
دوای نزیکەی دوو ساڵ لە پێشکەشکردنی، بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ) کە پڕبینەرترین بەرنامەی گفتوۆگۆی میدیایی کوردییە، بۆ ماوەیەک لەلایەن هیوا جەمالەوە پێشکەش ناکرێ.
هیوا جەمال بە(رووداو)ی راگەیاند:"دوای ئەوەی لەیەکەم رۆژی پەخشی رووداو تیڤی، دەستمان کرد بە پێشکەشکردنی یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، دواتر بەو شێوازەی کە تائێستا پێشکەش دەکرێت بەردەوام بوو، بەڵام دوای نزیکەی دوساڵ (٢٣ مانگ) لە پێشکەشکردنی بەشێوەیەکی رۆژانە، کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانکاریی لە بەرنامەکەدا بکرێت".
هیوا روونیکردەوە :"دابڕانەکە بۆ ماوەیەکەی کەم دەبێت و دواتر بە بەرنامەیەکی دیکە و بە شێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە".
ئەوەشی گوت:"بەرنامەکە بەو ستایل و ناوەی ئێستای لە لایەن پێشکەشکارێکی بەتوانای رووداو، بەردەوامیی پێدەدرێت".
بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، یەکێکە لە بەرنامەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە ٢٩/٥/٢٠١٣ یەکەم ئەڵقەی پێشکەشکراوە، و رۆژانە بەردەوام بووە و خاوەنی بینەریكی زۆرە لە هەرچوار پارچەی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ