رووداو دیجیتاڵ
تورکیا بە درۆن بۆردوومانی نزیک گوندی مژێ دەکات لە ناوچەی بەرێ گارە کە دەکەوێتە دامێنی زنجیرە چیای گارە سەر بە قەزای ئامێدی.
فایەق بەلاڤەیی، دانیشتووی گوندی بەلاڤەیە لە ئامێدی، چەند گرتەیەکی ساتی بۆردوومانەکەی بۆ رووداو ناردووە و دەڵێت، کاژێر 14:55 خولەک تورکیا لە رێگای درۆن نزیک گوندی مژێی بۆردوومانکرد و تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکانی دیار نین."
بەگوتەی فایەق بەلاڤەیی گوندەکە چۆڵکراوە و ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە دەکەوێتە ناوچەی قەدەخەکراو کە بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە چەندین ساڵە هاتوچۆی خەڵکی لەسەر نییە.
بۆردوومانەکانی تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆک بەردەوامن کە بەهۆیانەوە لە ماوەی مانگ و نیوێکدا چوار هاونیشتمانیی سڤیل شەهیدبوون و دووانیش برینداربوون.
بەڤیدیۆ: نزیک گوندی مژێ لە سنووری قەزای ئامێدیی دهۆک بە درۆن بۆردوومان دەکرێت و هێشتا زیانەکانی دیار نین
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 2, 2024
زانیاری زیاتر:https://t.co/4hngitKEJU pic.twitter.com/rT4U7i4kNp
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ