پۆستى بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى خورماتوو درایەوە بە کورد

02-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە دواى هەشت ساڵ، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى خورماتوو لە تورکمانێک وەردەگیرێتەوە و دەدردێتە هاونیشتمانییەکى کورد کە پێشتر ئەو پۆستەى بەدەستەوە بووە.
 
کاوە شێخانى، راوێژکارى پارێزگارى سەلاحەدین بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بە فەرمانى پارێزگار کوردێک کرا بە بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى قەزاى خورماتوو لە برى کەسێکى دیکە کە لە پێکهاتەى تورکمان بوو.
 
فەرمانەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ى ئادارى 2025، لەلایەن بەدر مەحموود فەحل، پارێزگارى سەلاحەدین دەرکراوە، عەلى جەلال محەممەد لە پۆستى بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى خورماتوو بەخشراوە و لەبرى ئەو، حوسێن عەلى محەممەد، راسپێرداوە بۆ بەڕێوەبردنى ئەو پۆستە.
 
یاسین داودى، ئەندامى کوردى ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدین بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، یەکەمجارە دواى رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر کورد ئەو پۆستە بەدەستبهێنێتەوە کە پێشتر بەدەستیەوە بووە. 
 
یاسین داودى گوتى: "ئەو گۆڕانکارییە بە گوێرەى سازانى نێوان لایەنەکان کراوە."
 
لە سنوورى خورماتوو پۆستەکانى بەڕێوەبەرى گشتیى نەخۆشخانە، پۆلیسى دامەزراوە حکومییەکان بەدەست کوردەوەن، هەروەها لەسەر ئاستى پارێزگاى سەلاحەدین بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرى ئاودێریى شارەکە کوردن.
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ترەمپ دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا (2017-2021) پەیوەندیی لەگەڵ ئەردۆغان "زۆر باش" بووە.

ترەمپ و ئەردۆغان بە تەلەفۆن باسی سووریا و ئۆکراینا دەکەن

سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد.