رێگەوبانی دهۆک: 30٪ـی کارەکانی رێگەی دووسایدی دھۆک–باعەدرێ تەواوبووە

02-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کارکردن لە رێگەی دووسایدی دهۆک-باعەدرێ بەردەوامە. بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک دەڵێت، کارەکانی پڕۆژەکە "بەباشی" بەڕێوەدەچن و ئەگەری هەیە پێش وادەی خۆی تەواو بکرێت. 

پڕۆژەی رێگەی دووسایدی دهۆک-باعەدرێ لە حوزەیرانی پار بەردی بناخەی دانرا. لە مانگی تەممووزی ئەم ساڵ دا کارکردن لە دووسایدکردنی رێگەکە دەستیپێکرد. 
 
رۆژی یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، خەدیجە محەممەد، بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کارەکانی پڕۆژەکە "زۆر بە باشی"بەڕێوەدەچن و هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ. کارکردن بەردەوامە و هیچ کێشەیەکی نییە."
 
بەپێی گرێبەستەکە، پێویستە رێگەکە لە مانگی حوزیرانی 2027 تەواوبێت. بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک دەڵێت، "ئەگەری هەیە پێش وادەی خۆی کارەکانی تەواو بێت."
 
درێژیی رێگەکە 26 کیلۆمەترە و 7 ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی تێدایە. بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک دەڵێت: "30٪ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواوبووە، ئەگەر ئەو پڕۆژەیە تەواوبێت، تەواوی رێگەی نێوان هەولێر-دهۆک دەبێتە دووساید."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە؛ پڕۆژەی رووناکی و مووچە تاوتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بابەتەکانی مووچە، پڕۆژەی رووناکی و راسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانە بۆ هاوئاهەنگی و هاریکاریی دەستەی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.