فڕۆکەخانەی هەولێر بەهۆی تەمومژەوە گەشتەکانی راگرت

02-01-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمشەو سێشەممە 02-01-2024، بەهۆی تەمومژ و نالەباریی کەشوهەوا، گەشتەکانی چوون و هاتنی بەشێوەیەکی کاتی راگرتووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا و فراوانبوونی مەودای بینین، گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا، ئەمشەو سێشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، "ئاگاداری سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر (چوون و هاتن) به‌رده‌وامییان هه‌یه‌. به‌ڵام به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌شی كه‌شناسی فڕۆكه‌خانه‌، پێشبینیكراوه‌ دوای كاژێر 02:00ی شه‌و. به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین له‌ ئه‌نجامی ته‌مومژێكی زۆره‌وه‌، گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رابگیرێن، هه‌ر كاتێك كه‌شوهه‌وا ئاسایی ببێته‌وه‌ دووباره‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌".
 
هەر ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای نیوەشەوەوە ئەگەرى دروستبوونى تەمێکى مامناوەند لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان هەیە و سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک یان دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا لە کاتەکانی بەیانیی زوو، ئەگەری درووستبونی تەمێكى سووک هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەی دوو تۆمەتبارەکە. وێنە: پۆلیسی سلێمانی.

پۆلیسی سلێمانی لەسەر كوشتنی‌ كچێک دوو کەس دەستگیر دەکات؛ 'لەژێر ئەشکەنجە دا کوشتوویانە'

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیس دەڵێت، کچەکەیان لەژێر ئەشکەنجە دا کوشتووە.