رووداو- هەولێر
خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکەوە لە سامەڕا خۆی تەقاندەوە و شەڕوپێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکان روویدا.
میدیاکانی عێراقی بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی خاڵێکی پشکنینی لەسەر رێگەی نێوان سامەڕا- بەغدا کردە ئامانج و دواتر شەڕوپێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکان روویدا، تاوەکو ئیستاش ژمارەی کوژراوەکان نەزانراوە.
هاوکات ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی پۆلیسی متەوەکیل و ئیمام لە سامەڕا و چوونەتە ناویان. دوابەدوای ئەمە، هێزە ئەمنییەکان قەدەخەی هاتووچۆیان لە سامەڕا راگەیاند.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ