رووداو- هەولێر
تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یاسین ئەبوبەكر، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەڵدز گەیشتە بەغداو لە گەڵ حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە كۆبووەوە.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە، گەورەترین کۆنفرانسی نەوت و غاز لە هەولێر بەڕێوەبچێ و وەزیری وزەی تورکیاش بەشدار بێ.
هەروەها لە كۆنفڕانسەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لەسەر گرێبەستەکانی ئەم دواییە نێوان هەولێر و ئەنقەرە و سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ