گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە رۆژی یەکەمی فێستیڤاڵی هەنار 80 هەزار سەردانیکارمان هەبووە

01-11-2024
سۆران حوسێن
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە. وێنە: سازگار سەڵاح - پەیامنێری رووداو
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە. وێنە: سازگار سەڵاح - پەیامنێری رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

فێستیڤاڵی هەنار دوێنێ لە هەڵەبجە دەستیپێکرد و بەردەوامە. گوتەبێژی گەشتوگوزاری شارەکە دەڵێت، چاوەڕوان دەکەن ئەمڕۆ زیاتر لە دوێنێ گەشتیار و سەردانیکار بچنە فێستیڤاڵەکە.
 
هەورامان جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوێنێ کە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار بوو، 80 هەزار سەردانیکار و گەشتیار سەردانیان کردووە".
 
فێستیڤاڵی هەنار ئەمڕۆ و سبەی شەممەش بەردەوام دەبێت. گوتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ زیاتر لە دوێنی خەڵک سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن.
 
لە بەیانی ئەمڕۆوە لە هەڵەبجە نمەباران دەبارێت. محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "بارانەکە لاوازە و تاوەکو دوای نیوەڕۆ ناوبەناو بەردەوام دەبێت".
 
بەرهەمی هەناری هەڵەبجە ساڵانە دەگاتە 30 هەزار تۆن و لە کوردستانیشدا بەنێوبانگە. جگە لە هەنار، لە فێستیڤاڵەکەدا هەنگوین، دۆشاو، مێوژ، گوێزی هەورامان، خواردنە کوردەوارییەکان، بەرهەمە کولتوورییەکان و کارە دەستییەکانی خانمان دەخرێنەڕوو.
 
ساڵی رابردوو نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە 2ی مانگی 11 دەستیپێکرد و سێ رۆژ بەردەوام بوو. بەگوێرەی لیژنەی ئامادەکارییەکەی، 270 هەزار کەس چوونەتە فێستیڤاڵەکە و فرۆشی بەرهەمیش بایی زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دینار بوو.
 
هەمان فێستیڤاڵ ساڵی 2022 لە 24 و 25ی مانگی 10 بەڕێوەچوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''