گالەری

 
رۆژی 1ی نۆڤەمبەر لە هەولێر دیداری مێری بە ناونیشانی "عێراق بۆ هەمووان" بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو دەستیپێکرد و بڕیارە رۆژی 2ی مانگیش بەردەوام بێت. دیدارەکە 12 پانێڵ لە خۆدەگرێت و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و باڵیۆز و بەرپرسان بەشداری تێدا دەکەن. 
 
سەرۆکی پەیمانگای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە - مێری دەڵێت، "دیدارێکی وەک مێری، شوێنی کۆکردنەوەی ئەو خەڵکە ئەکادیمیەیە، بە توێژینەوە و شیکردنەوەکانیان دەتوانن پێشنیازی سیاسەتی باش بکەن، بەڵام ئەرکی سەرکردە سیاسییە بڕیاردەرەکانە گوێ بگرن لەو شیکردنەوانە کە رێنیشاندەر دەبێت بۆ خۆیان و بۆ خەڵکیش." 
 
د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی پەیمانگای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە - مێری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "(عێراق بۆ هەمووان) ناونیشانی دیدارەکەیە. دەبێت عێراق بیکەیتە هی هەمووان. ئەگەر لێی گەڕێیت بۆ سرووشت، ئەوا بەم شێوەی رۆیشتووە وادەبێت." 
 
لە یەکەم رۆژی دیدارەکەدا شەش پانێڵ بەڕێوەچوو، هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق قسەیان کرد.