ئەو پارەیەى بەغدا بۆ مووچە ناردوویەتى 155 ملیار دینار کورتهێنانى هەیە

01-09-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگی تەمموز بە هاوتاکراوی، 155 ملیار دینار کورتهێنان هەیە؛ تاوەکو ئەو پارەیە نەنێردرێت وەزارەتی دارایی لیستی مووچە راناگەیێنێت.
 
تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایی فیدراڵ بە ناوى هەردوو مانگى تەمووز و ئاب تەنیا 856 ملیار دینارى ناردووە بۆ مووچەى هەرێمى کوردستان، لە کاتێکدا بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشیانەوە بۆ یەک مانگ پێویستى بە زیاتر لە یەک تریلیۆن و 111 ملیار دینارە.
 
بەگوێرەى زانیارییەکان، وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ بڕى 10%ى لە مووچەى فەرمانبەران بڕیوە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاسای خانەنشینى کە لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى جبێەجێدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەى خانەنشینانى نەناردووە کە بۆ یەک مانگ بە هاوتاکردنەکەوە، پێویستى بە 176 ملیار دینارە.
 
وەزارەتى دارایی عێراق بۆ مووچەى مانگى تەمموز 307 ملیار دینارى ناردووە، زۆربەى مووچەى مەدەنى و بەشێک لە مووچەى هێزە ئەمنییەکانیشى بۆ ئەو مانگە نەناردووە.
 
بە گوێرەى زانییارییەکانى رووداو، حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانى پڕکردنەوەى ئەو 155 ملیار دینارەیە کە کورتهێنانى تێدایە بۆ مووچەى مانگێک، کە لە لایەن وەزارەتى دارایی فیدراڵەوە بنێردرێت بۆ ئەوەى لیستى مووچەى مانگێک رابگەیێنن.
 
بەر لە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان، هەرێمى کوردستان پێویستى بە زیاتر لە 950 ملیار دینار بوو؛ بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان مانگانە دەبێ زیاتر لە 54 ملیار دیناری دیکەش بنێردرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.