نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر و دهۆک دیاریکرا

01-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرزترین نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە هەولێر بۆ مانگی رابردوو 18 هەزار دینارە و نزمترین 13 هەزار و 500 دینارە و لە دهۆک ئەمپێری 16 هەزار و 500 دینارە. لە سلێمانی و هەڵەبجەش نرخەکە دیاری نەکراوە.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی هەشت موەلیدەکان 335 بۆ 450 کاژێر بەگوێرەی گەڕەکەکان کاریان کردووە.
 
نرخی ئەمپێری موەلیدە لە گەڕەکەکانی هەولێر لەنێوان 13 هەزار و 500 دینار  بۆ 18 هەزار دیناردا دەبێت. خۆران خۆرانی گوتی: "زۆرینەی گەڕەکەکان ئەمپێری 15 هەزار و 500 دینار دەبێت، ئەوەش بەگوێرەی کارکردنی موەلیدەکان دیاریکراوە".
 
لەبارەی دهۆکیشەوە، هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە رووداوی گوت، بۆ مانگی هەشت نرخی ئەمپێری موەلیدە 16 هەزار و 500 دینارە.
 
نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە دیاری نەکراوە. عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا کاژێرکانی پێدانی موەلیدەمان کۆنەکردووەتەوە بۆ دیاریکردنی نرخ.
 
نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی حەوت. بەرزترین لە هەولێر گەیشە 16 هەزار و 750 دینار، لە سلێمانی 15 هەزار و 500 دینار و لە دهۆکیش 17 هەزار و 500 دینار.
 
بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی تایبەت هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''