سەگێك چووەتە خوێنی زانا خەلیل

01-07-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن زانا خەلیل
A+ A-
رووداو- هەولێر

شاعیری گەنج زانا خەلیل رایگەیاند كتێبێكی شیعریی بەناوی (سەگێك لە خوێنمدایە) ئامادەیە و لەم رۆژانەدا لە سەرجەم كتێبخانەكانی كوردستان بڵاوی دەكاتەوە.

زانا خەلیل بە (رووداو)ی راگەیاند "دوای هەوڵێكی زۆر توانیم دوایین كتێبم لەسەر ئەركی باهۆز مستەفا و گرووپی كولتووری و هونەریی هاڤی چاپ بكەم".

دەربارەی هەڵبژاردنی ئەم ناوەش گوتی"سەگێك لە خوێنمدایە، ناونیشانی شیعرێكە باس لە بێتاقەتی دەكات، ئەگەر خوێنەر شیعرەكە بەتەواوی بخوێنێتەوە دەزانێت باسی چی دەكەم و پەیامی من چییە". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە