لە هەواری شار یادی دامەزراندنی یەکێتی دەکرێتەوە

01-06-2016
بژار حەکیم
...
...
نیشانەکردن یەکێتی
A+ A-

رووداو- سلێمانی

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 1-6-2016  لە هەواری شار-ی سلێمانی، ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکرێتەوە، کە تێیدا نەوشیروان مستەفا بەشداردەبێت و پێشبینی دەکرێت گوتار پێشکەشبکات.


نەوزاد مەحموود، بەرپرسی ژووری هەواڵیی رووداو لە سلێمانی گوتی " ئەمڕۆ 1-6-2016  یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەو بۆنەیەوە یەکێتی لە هەواری شار-ی سلێمانی، یادی دامەزراندنی دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاری ئەمنی تەواو کراوە".

بەرپرسی ژووری هەواڵیی رووداو لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لە یادەکەی یەکێتیدا نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان بەشداربن هەروەها، چاوەڕان دەکرێت نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، کە پێشتر خۆی جێگری سکرتێری ئەو حیزبە بووە و یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی، بەشداری یادەکە بکات و، گوتارێک پێشکەش بکات.

نەوزاد مەحموود هەروەها گوتی" یادەکەی یەکێتی جیاوازە لە ساڵانی رابردوو و، لەلایەن پارت و لایەنە سیاسییەکانیشەوە بە گرینگییەوە لێی دەڕوانرێت و لە سەر ئاستی باڵا بەشداری لە یادەکە دەکرێت، بەتایبەتی پارتی دووپاتی کردووەتەوە یەکێتی هاوپەیمانێکی سەرەکیی پارتییە".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە