رووداو-دهۆک
فڕۆکەی تورکیا لە سێ خولەکدا پێنج جار بە چڕی بۆردوومانی زنجیرە چیای مەتینی کرد لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
شوێنی بۆردوومانەکە دەکەوێتە بەرامبەر گوندی گوهەرزێ. فایەق بەڵاڤەیی، هاونیشتمانییەکی سنوورەکەیە و ڤیدیۆی کاتی بۆردوومانەکەی بۆ رووداو ناردووە: بۆردوومانەکە دەنگێکی زۆر گەورەی هەبوو و، دەرگە و پەنجەرەی ماڵمان لەرزین.
بۆردوومانەکە کاژێر 01:11ی دوای نیوەڕۆ بوو. لە گوندەکانی گوهەرزێ و بەڵاڤە هەست بە دەنگ و کاریگەرییەکەی کرا.
تورکیا ناوە ناوە بۆردوومانی چیای مەتین و گارە دەکات و هۆکارەکەش بۆ بوونی پەکەکە لەو ناوچانە دەگەڕێنێتەوە.
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری لەبارەی زیانی بۆردوومانەکە نازانرێت، چونکە بۆردوومانەکە دەکەوێتە ناوچەی قەدەخەکراو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ