کەشناسێک: شەپۆلێکی بارانی باش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

01-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارینی "باش" هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
رۆژی شەممە 01ـی ئاداری 2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران و بەفر و کڕێوە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە.
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو بارستە هەوا ساردەی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە کۆتاییهات و رۆژانی داهاتوو پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە".
 
لەبارەی شەپۆلی بارانبارینەوە، ئەو کەشناسە گوتی: "پێنجی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین باش هەرێمی کوردستان دەگریتەوە و شەش و حەوتی مانگ بارانی باشتر دەبارێت".
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی یەکشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 14  پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 13  پلەی سیلیزی 
کەرکووک؛ 15 پلەی سیلیزی  
زاخۆ؛ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 12 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 16 پلەی سیلیزی
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 منداڵەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی کراون.

پێنج منداڵ لەکاتی یاریکردندا لە گوندێکی سنووری بەحرکە لە پارێزگای هەولێر سووتان

پێنج منداڵ لە گوندێکی سەر بە بەحرکەی پارێزگای هەولێر لەکاتی یاریکردندا تۆپێکیان خستووەتە سەر ئاگر، نەوتیان پێدا کردووە و بەو هۆیەوە جەستەی هەر پێنجیان سووتاوە. باوکی دوو لە منداڵەکان دەڵێت: ''دۆخی تەندروستیی دووانیان خراپە.''