لە ئاکرێ لەکاتی بەربانگ کەسێک ئامۆزایەکی خۆی دەکوژێت

01-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، لەکاتی بەربانگکردنەوە لە باکورمان، کەسێک ئامۆزای خۆی بە دەستڕێژی گولـلە کوشت و ئامۆزایەکی دیکەشی بریندار کرد.
 
رۆژی شەممە، یەکی ئاداری 2025، دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەکاتی بەربانگکردنەوە، کەسێک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی مامی و ئامۆزایەکی خۆی بە دەستڕێژی گولـلە کوشت کە تەمەنی 24 ساڵ بووە، ئامۆزایەکی دیکەشی بریندار دەکات."
 
قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، "لەلایەن پۆلیسی ئاکرێ بکوژ دەستگیرکراوە کە تەمەنی 35 ساڵە."
 
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (و، ل، م)ـە و تەمەنی 23 ساڵە و خەڵکی باکورمانە.
 
ئەو کەسەی بریندارکراوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هەولێر. قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، "ناوی (ش ،ل ،م)ـە، 20 ساڵە و رەوشی تەندروستی جێگیرە."
 
بە گوتەی قایمقامی ئاکرێ، "شەڕی نێوانیان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو هاونیشتمانییەکە لەکاتی هەڵدێراندا زەبری قورس بەر سەریان کەوتووە.

لە شنۆ و مهاباد دوو کەس لە چیا هەڵدێران و گیانیان لەدەستدا

لە بەرزاییەکانی شارەکانی مهاباد و شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، دوو هاونیشتمانی هەڵدێران و هەردوو گیانیان لەدەستدا؛ بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێت، لەکاتی هەڵدێراندا زەبری قورس بەر سەریان کەوتووە.