ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە هەولێر نمایش دەکرێن؛ بە تەواوی دۆستی ژینگەن

02-03-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل لە هەولێر. وێنە: رووداو
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل لە هەولێر. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەولێر نمایش کرا؛ لەبری سۆندەی بەنزین، کێبڵی بارگاویکردنی دەخەیتەسەر. نە گزۆز و نە دووکەڵ و نە رۆنی بەنزینی نییە، هەتا بڵێی دۆستی ژینگەیە و ئەوەی تایبەتمەندییە لەو ئۆتۆمبێلە کۆکراوەتەوە، کێشی دوو تۆن و 100 کیلۆیە، توانای 214 ئەسپی هەیە، هێشتا نەخراوەتە بازاڕ و نرخەکەی دیاری نەکراوە.
 
دۆمینادۆر ستارۆسا، ئەندازیاری ئۆتۆمبێل لەبارەی ئۆتۆمبێلەکەی کۆمپانیای تۆیۆتاوە دەڵێت، "دوو باتریی هەیە، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە تەواو بارگاوی بکرێت نزیکەی 375 کیلۆمەتر دەبڕێت و پەیوەندیشی بە شێوازی شۆفێریکردنەکەتەوە دەبێت. تاوەکو تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە کەمتر بەکاربێنیت توانای بارگاویکردنەکە درێژتر دەبێت."
 
ئێکس ئێم نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای (BMW)، دوو بزووێنەری هەن کە کارەبایی و بەنزینن، کێشی سێ تۆنە، توانای بزووێنەرە کارەباییەکەی 200 ئەسپە و نرخی 289 ملیۆن دینارە.
 
ئیلۆن عیماد، راوێژکاری فرۆشتن ئاماژە بەوە دەکات، "دەتوانیت ئۆتۆمبێلەکە لە ماڵەوە بارگاوی بکەیتەوە و شەش بۆ حەوت کاژێر بارگاویی بکەیت. ئۆتۆمبێلەکە 80 کیلۆمەتر بە بزووێنەری کارەبایی دەڕوات."
 
زۆربوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی وایکردووە کۆمپانیاکان بیر لە دانانی وێستگەی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل بکەنەوە.
 
ئەمجەد ئەحمەد، فرۆشیاری ئامێری بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل، ئێستا بەکارهێنانی لە وێستگەکانی ناو هەولێر خۆڕاییە، هەروەها ئامێری بچووکیشی هەن کە بۆ ماڵەوەن و دەتوانیت یەک دانە لەوانە بکڕیت و شەو ئۆتۆمبێلی پێ بارگاوی بکەیتەوە.
 
لە زۆربەی بەنزینخانەکانی هەولێر ئامێری بارگاویکردن دانراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".