گالەری

 
لە هەولێر نمایشی جلوبەرگ بەبەشداریی 25 مۆدێل بەڕێوەچوو.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 01-03-2022 نمایشی جلوبەرگ لە هۆڵی پاڵاسیۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە نمایشەکەدا بەرهەمی 12 دیزاینەر پێشکێشکران لە دوو براندی جیاوازەوە.
 
بڕیارە نمایشەکە دوو رۆژ بخایێنێت، رۆژی یەکەم بۆ نمایشکردنی جلوبەرگەکانە و رۆژی دووەم بۆ فرۆشتنیان.
 
هەروەها چەند پارچەمیوزیکێکیش لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە پێشکێشکران.