ژمارەیەک بەندکراوی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی داوا دەکەن بیاننێرنەوە شارەکانیان

01-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک هاونیشتمانیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەڵێن، رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانیان تەواوکراون بۆ ناردنەوەیان بۆ ئێران و نایاننێرنەوە. بەرپرسێکیش لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سزای مادیان لەسەرە و ئەمڕۆ سزاکە بدەن، سبەی دەنێردرێنەوە".
 
ژمارەی حوکمدراوەکان نزیکەی 25 کەسن. یەکێک لەوانە بە نوێنەرایەتیی هاوزیندانییەکانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیاربوو لەچوارچێوەی رێککەوتنێکدا بماننێرنەوە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ لە چاکسازیی سلێمانی هێڵدراوینەتەوە".
 
بەگوتەی نوێنەرەکەیان، ئەوانەی حوکمدراون لەگەڵ کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی قسەیان کردووە و پێیان گوتوون، لە ئێرانەوە هەموو رێکارەکانیان تەواو کراون و دەبێت هەرێمی کوردستان بیاننێرێتەوە.
 
نوێنەرەکەی حوکمدراوان گوتی: "ئێمە کەسوکامان لە رۆژهەڵاتی کوردستانە، تەنانەت ناتوانن سەردانیشمان بکەن؛ ناتوانین بە تەلەفۆنیش قسەیان لەگەڵ بکەین، ئەگەر جارێک پارەیەکیشمان بۆ بنێرن، لێرە بەهای تمەن هیچ ناکات، بۆیە داواکارین لایەنی بەرپرس رەزامەندی بۆ گەڕانەوەمان بدەن".
 
رووداو داواکاری ئەو هاونیشتمانیانەی گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار. بەرپرسێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی نێوان بەغدا و تاران کە هەولێریشی تێدایە، ئەوانەی حوکمدراون لە هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت، بەڵام ئەوانەی کە ناردنەوەیان راگیراوە، سزای پێبژاردنیان لەسەرە".
 
ئەوانەی داوای گەڕانەوە دەکەن زۆرینەیان بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە حوکمدراون. 
 
بەرپرسەکەی حکومەت گوتی: "بەشێکیان جگە لە ساڵانی حوکمەکەیان، بە بڕێک پارە سزای پێبژاردن دراون. بۆ نموونە هەیانە دادوەر 15 ساڵ حوکم و 10 بۆ 15 ملیۆن دینار سزای مادی داوە. کەسوکاریان سبەی سزاکە بدەن، دوو سبەی دەیانگەڕێنینەوە سنووری ئێران".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ترەمپ دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا (2017-2021) پەیوەندیی لەگەڵ ئەردۆغان "زۆر باش" بووە.

ترەمپ و ئەردۆغان بە تەلەفۆن باسی سووریا و ئۆکراینا دەکەن

سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد.