بازرگانێک لە هەولێر: بەرهەمە ئێرانییەکانمان فرۆشیان کەمتر بووە

02-02-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
لە خۆراک و خواردنەوەکان، تائێستا کاڵای ئێرانی دوای تورکیا لە ریزبەندیی دووەمە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
لە خۆراک و خواردنەوەکان، تائێستا کاڵای ئێرانی دوای تورکیا لە ریزبەندیی دووەمە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بژارەی بەردەستی کڕیاران زیاتر کاڵا و شتومەکی ئێرانین، هەرزانیی نرخ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زوو فرۆشتنیەتی، بەڵام کڕیاریش هەن سڵ لە کڕینیان دەکەنەوە و بڕە پارەی زیادیشیان بکەوێتە سەر، تا بۆیان بکرێ بەرهەمە ئیرانییەکە بژارەیان نابێت. 
 
سامان شێخانی، بازرگانە، دەڵێت: "کاڵای ئێرانمان زۆرە، بە تایبەت بەرهەمی شیرەمەنی، بەڵام بەڕاستی فرۆشمان کەمتر بووە لە سەر ئێرانییەکە، خەڵک هەیە نایکڕێت، بەڵام کاڵای جێگرەوەیشمان بەو چەند رۆژە کەمە بە دەست ناگات."
 
لە خۆراک و خواردنەوەکان، تائێستا کاڵای ئێرانی دوای تورکیا لە ریزبەندیی دووەمە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. 
 
کەیفی ئیسماعیل، بازرگانێکە نزیکەی 20 ساڵە کاڵا و کەلوپەلی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە دەفرۆشێت، ئێستا تەنیا 5٪ـی کاڵاکانی ئێرانین.
 
ئەو بازرگانە دەڵێت، لە دووکانەکەیدا جگە لە کاڵای ئێرانی، 15٪ـی دیکەی کاڵاکانی لە تورکیاوەیە و ئەوەی دیکە چینییە، بەرهەمی خۆماڵیش سفرە. "بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئێستا کاڵای چین فرۆشی باشترە و نرخیشی گونجاوترە."
 
بەپێی ئەو ئامارەی رووداو لە ئەنجوومەنی بازرگانانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران وەریگرتوون، لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا، هاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەلی ئێرانی 15٪ کەمیکردووە. هۆکارەکەیشی ئاگادارکردنەوەی بازرگانان بووە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی کاڵای ئێرانی لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی وڵاتەکە لە نێوەڕاستی مانگی رابردوو بۆ سەر هەولێر.
 
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دەڵێت: "دڵنیاین کە داواکارییەکەمان لە بازرگانان کاریگەریی هەبووە و زۆرن ئەو بازرگانانەی بە دەم داواکەمانەوە هاتوون، ئێمەش پلانی دیکە و رێڕەوی دیکەمان پێیان ئاشنا کردووە کە چۆن کاڵای بەدیلی ئێران هاوردە بکەن."
 
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ساڵی رابردووی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".