سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بۆ رووداو: ئەندامێکی ئەو گرووپەمان دەستگیر کرد کە پۆلیسێکیان کوشت

01-01-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی ئەو گرووپە دەستگیر کرا کە پێنجشەممەی رابردوو لە نێو بازاڕی لەنگەی کەرکووک پۆلسێکیان کوشت و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.
 
رۆژی دووشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە سنووری کەرکووک چوار کەسمان بە مادەی چواری تیرۆر دەستگیرکرد، کە یەکێکیان ئەندامی ئەو گرووپەیە رۆژی پێنجشەممە [28-12-2023] لە نێو بازاڕی لەنگەی کەرکووک پۆلیسێکیان کوشت و پۆلیسێک و دوو کەسی دیکەشیان بریندار کرد".
 
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، یەکێک لەو چوار کەسەی دەستگیرکراوە، کەسی سێیەمی ئەو گرووپەیە، کە پۆلیسەکەیان کوشتووە و "چەکداری داعشن، بەو پێیەی داعش کوشتنی پۆلیسەکەی لە ئەستۆ گرتبوو." 
 
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی 28ی کانوونی یەکەمی 2023، لەنێو بازاڕی لەنگەی کەرکووک تەقە لەدوو کارمەندی پۆلیس کرا و یەکێکیان کوژراو و یەکێکی دیکەشیان برینداربوو، دوو هاووڵاتیی دیکەش کە لە نزیک شوێنی رووداوەکە بوون، بە سووکی بریندار بوون.
 
 
ئەوکات، هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، دوو چەکداری داعش چاودێریی دوو پۆلیسەکەیان کردووە و کاتێک بۆ شت کڕین چوونەتە بازاڕ تەقەیان لە هەردوو پۆلیسەکە کردووە و بووەتە هۆی کوژرانی یەکێکیان. 
 
 
لە رووداوەکەدا، کە پۆلیسی کەرکووک بە "تیرۆریستی" ناویبرد، پۆلیسێک دوو فیشەکی بەر سەری کەوتن و گیانی لەدەستداوە، پۆلیسی دووەم بریندارە. جگە لەوەش، دوو هاووڵاتیی دیکە کە یەکێکیان پیاوە و ئەوی دیکەیان ئافرەتە و بۆ بازاڕکردن چوونەتە نێو بازاڕ، برینداربوون. 
 
بۆ خوێندنەوەی وردەکاریی رووداوەکە، کلیک لێرە بکە
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە