رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی مەلاریا و دەڵێت: لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 16 ملیۆن تووشبوو زیادبووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، لە 85 وڵاتدا تووشبووانی مەلاریا زیادبووە و پیسبوونی ژینگە و کەمبوونەوەی ئاو بە هۆکاری سەرەکی دەزانن بۆ ئەمە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رێژەی گیانلەدەستدان بە مەلاریا لە 576 هەزار کەسەوە لە ساڵی 2019 بۆ 608 هەزار کەس لە ساڵی 2022 بەرزبووەتەوە.
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، لە وڵاتەکانی ئەفریقای باشوور مەترسیی نەک تەنیا مەلاریا، بەڵکو ئەو نەخۆشییانەشی کە چەندان ساڵە لە وڵاتە پێگەیشتووەکان بنبڕکراون هەر بەردەوامە.
ماکۆکۆ ناوچەیەکی ئاوی کەنار دەریایە لە لاگۆس کە گەورەترین شاری نەیجیریایە، گۆمی ئاوی پیس لە شەقامەکانی شارەکەدا هەن و ژینگەیەکی لەبار بۆ مێشوولەکان رەخساوە کە بە گوێزەرەوەی مەلاریا دادەنرێن.
لە جیهاندا 12 وڵات زۆرترین تووشبووی مەلاریایان تیادا تۆمارکراوە کە 11 وڵاتیان لە ئەفریقان و وڵاتەکەی دیکەش هیندستانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ