رووداو - تەندروستی
نەخۆشییەک هەڕەشە لە بەرهەمی مریشکی هەرێمی کوردستان دەکات، لێکۆڵینەوەیەکی چوار مامۆستای زانکۆی دهۆک ئاشکرای دەکات، ئەمە جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی نیوکاسڵە کە بڵاوبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20-4-2025 رێدیر سدقی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە پارێزگای دهۆک بە رووداوی راگەیاند، 330 پڕۆژەی پەلەوەری هەن لە دهۆک و ساڵانە نزیکەی 40 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەمدەهێنن.
میرخان مەهدی، مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە پسپۆڕانی ئەو توێژینەوەیە دەڵێت، مەبەستی سەرەکیی دۆزینەوەی ڤایرۆسەکە، دروستکردنی ڤاکسینە دژی بڵاوبوونەوەی.
ئەو ڤایرۆسەی دەستنیشانکراون لە بانکی جیهانیی جینەکان لە ئەمریکا تۆمارکرا و کۆمپانیایەکی فەرەنسی پشتیوانیی مادی مامۆستایەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین.
کاوە داود، خاوەنی پڕۆژەیەکی پەلەوەرییە و دەڵێت: ''داوا لە حکومەت دەکەین بە زووترین کات ڤاکسینی ئەو ڤایرۆسە نوێیەمان بۆ دابینبکات و 22 هەزار مریشکم مرداربوونەتەوە''.
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، ساڵی رابردوو نزیەکی 47 پڕۆژەی پەلەوەری ئەو ڤایرۆسەیان تێدا بڵاوبووەوە و ملیۆنێک مریشک مرداربوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ