توێژینەوەیەک: کحول نیشانەکانی لەبیرچوونەوە پێشدەخات

19-04-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی جۆرج واشنتن لە ئەمریکا کرا و ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی ڤۆدگا، ویسکی، عارەق و هەموو ئەو خواردنەوە کحولییانەی کە رێژەی کحول تیایاندا بەرزە تواناکانی مێشک لاواز دەکەن و مەترسیی گیرانی خوێنبەرەکان و نەخۆشیی ئەلزەهایمەر زیاد دەکەن.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا هەشت جار زیاتر خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە لە داهاتوودا زیان بە مێشکیان دەکەوێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و یادەوەریەکانیان دەبێت و خانەکانی مێشکیان دەکوژێت.
 
دکتۆر ئەلبێرت فێرناندۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "لە توێژینەوەکەیان بۆیان دەرکەوتووە کە کحول چەندین کاریگەریی نەرێنی هەیە لەسەر تەمەنی مێشکی مرۆڤ و زیان بە مێشک دەگەیێنێت ئەمەش کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر بیرکردنەوە و بیرەوەرییەکانی مرۆڤ.''
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە