پزیشکانی بەریتانی: ئەو جۆرەی کۆرۆنا کە لە بەڕازیل سەریهەڵداوە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە

03-03-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

پزیشکانی بەریتانی رایدەگەیێنن ئەو جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە بەڕازیل سەریهەڵداوە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە بە بەراورد بە جۆرە نوێیەکانی دیکەی کۆرۆنا.


توێژینەوەیەک لەلایەن پزیشکانی بەڕازیل و زانکۆی ئیمپڕیال لە لەندەن لەبارەی ئەم ڤایرۆسە ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە.

پزیشکەکان بۆیان دەرکەوتووە توانای بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسەی کۆرۆنا کە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە توانای بڵاوبوونەوەی دوو هێندە زیاترە بەبەراورد بە جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا.

لە توێژینەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ڤایرۆسەکە کە بە P1 ناسراوە و لە بەڕازیل سەریهەڵداوە بەرپرس بووە لە تووشبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی و تەنانەت حاڵەتی دووبارە تووشبوونەوەش تۆمارکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تائێستا لە عێراق 36 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون

تەندروستیی عێراق بۆ رووداو: 5 مردن و 36 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە موسەننا گیانی لەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتیی ئەوانەی ئەم ساڵ بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 5 کەس و 36 تووشبوویش تۆمار کراون. ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوێزراوەکانیش ئاماژە بە تەرخانکردنی 3 ملیار دینار بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە دەکات